سەردێڕ:

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:04:17/05/2025

31608 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٢٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.

نا جێگیری نرخی زێڕ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای نزیکبوونەوەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین، لەسەر بابەتی باجە گومرکییەکان و بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران دووربکەونەوە لە کڕینی زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٢ هەزار دینارە













گەلەری