بەهۆی هەڕەشەکردن لە مۆرینیۆ سەرجەم ئەنجامدانی لیژنەی رێککاری سەر بە یەکێتی تۆپی پێی تورکیا دەستیان لە کار کێشایەوە.
رۆدیگۆ بە چابی ئەلۆنسۆی وتووە یان لە جامی جیهانیی یانەکاندا بەسەرەکی یاریدەکەم یان دەستبەجێ یانەکە جێدەهێڵم.
لە مۆندیالی یانەکان مان سیتی بە 10 یاریزانەوە بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ویداد هێنا.
لاپۆرتا نەیشاردەوە سەرجەم کارەکانی یاریگای کامپ نۆو هاوینی 2026 تەواو دەبێت جگە لە سەقفەکەی بەڵام پلانیان ئەوەیە لە پایزی ئەمساڵ یاریی تێدا بکەن.
هەرچەندە گیۆکیرێس نیگەرانە لە سۆرتینگ بەڵام یانەکە ئامادەیی دەربڕی بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی کۆرتوا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 نوێ دەکاتەوە و پاداشتی ئاستە بەرزەکەی گۆڵچییەکە دەداتەوە.
ئەیسی میلان دەیەوێت میترۆڤیچ بگوازێتەوە و دووبارە بیگەرێنێتەوە ئەوروپا بۆ یاریکردن.
ناپۆلی دەیەوێت سانچۆ بگوازێتەوە بەڵام تاوەکوو ئێستا نەیتوانییوە رەزامەندی مان یونایتد بەدەست بهێنێت سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.
لیڤەرپوڵ رێزی تەواو لە رۆبێرتسۆن دەگرن و لە ئەگەری بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیان رێگری ناکەن لە رۆیشتنی.
بەفەرمی بەرشەلۆنە گواستنەوەی خوان گارسای تاوەکوو هاوینی ساڵی 2031 راگەیاند.
بەرشەلۆنە ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ نیکۆ ولیامز واژۆبکات تاوەکوو ئەستێرەیەکی یانەکەی نەفرۆشێت.
مۆراتا لە هەڵوێستی هاندەران نیگەرانە و بەوهۆیەوە نایەوێت لە هەڵبژاردەکەی بانگهێشت بکرێت.
داهاتووی سۆن لەگەڵ تۆتنهام بە نادیاری ماوەتەوە و سێ یانەی سعودیەش چاودێری دەکەن.
مۆرینیۆ گفتوگۆی لەگەڵ ڤاسکێز کردووە و داواش لە یانەکەی دەکات ئەو یاریزانە بۆ پێکهاتەکەی بگوازنەوە.
بێرناردۆ سیلڤا وەرزێکی تر لەگەڵ مان سیتی بەردەوام دەبێت و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەچێتە سعودیە.
سیمۆنس سورە لەسەر جێهێشتنی لایپزیگ و چەند یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
ئینزاگی دوپاتیکردەوە سەرەڕای ئەوەی ریاڵ مەدرید باشترین تیپی جیهانە بەڵام بە شێوازی خۆیان رووبەڕوویان دەبنەوە.
ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە ئامانجیان بنیادنانی تیپەکەیان و بیر لە بردنەوەی مۆندیالی یانەکان ناکانەوە سەرەڕای پاڵێوراوبوونیان.
رامۆس بەباشترین یاریزانی یاری ئینتەر و مۆنتێری دیاریکرا و دوپاتیشیکردەوە پێکهاتەیەکی تۆکمەیان هەیە.
لە مۆندیالی یانەکان ئینتەر میلان بە گۆڵێک لەگەڵ مۆنتێری یەکسان بوو، ریڤەر پلەیتیش لە ئۆراوای بردەوە.
بایرن بڕیاری هێشتنەوەی کومانی لە ریزەکانی داوە پاش ئەوەی لە گواستنەوەی نیکۆ و بارکۆلا بێهیوا بووە.
ئەهلی سعودیە هەوڵی گواستنەوەی فێرمین دەدات و بەرشەلۆنەش لاری نییە لە رۆیشتنی.
یۆڤانتۆس چاوی لە گواستنەوەی تۆمۆری و تیاگۆ هێرناندێزە لە میلانەوە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
لە مۆندیالی یانەکان بۆرووسیا دۆرتمۆند و فلومینێنزی بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
ساوسگەیت داوای لە یەکێتی تۆپی پێی پۆڵەندا کردووە وەک راهێنەری هەڵبژاردەکە دەستنیشانی بکەن.
ترێزگێتی یاریزانی ئەهلی بەهۆی فەوتاندنی لێدانی سزا بەرامبەر ئینتەر میامی تووشی سزا بوەوە.
ماجد جومعانی بەڕێوبەری جیبەجێکاری یانەی نەسڕ لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و دڵگرانیشی سەبارەت بەو بابەتە بڵاوکردەوە.
فیلیپۆ ئینزاگی بە فەرمی بووە راهێنەری پالێرمۆ کە ئەو یانەیە لە سێریا بی یاریدەکات.
ئەنتۆنیۆ رایگەیاند خۆشحالە بەوەی پاش ساڵێک لە دابڕان دووبارەیە گەرایەوە بۆ یاریکردن.