PM:07:16:19/06/2025
1128 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی ئەوروپا جەخت لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی پەیوەست بە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە چارەسەری هەمیشەیی بدۆزینەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بە میدیا جیهانییەکانی وت، لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێویستمان بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەییە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبەینێ هەینی، کە لە نێوان دیپلۆماتکارە باڵاکانی ئێران
و یەکێتیی ئەورووپا و هەرسێ وڵاتی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، لە جنێڤ ئەنجامدەدرێت، وتیشی،
هەمیشە ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستان و وتوێژ راگەیاندووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ نزیکەی هەفتەیەک درێژە دەکێشێت و گرژی بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستکردووە.