PM:09:16:19/06/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە نێوان هەردوو گوندی سێکانی و تازەدێ سەر بە سنووری تەق تەق، درۆنێک کەوتەخوارەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وت، درۆنێک لە نێوان گوندی سێکانی و تازەدێ، سەر بە سنووری تەق تەق کەوتەخوارەوە.
دەشڵێت، درۆنەکە لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراوە و دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کەوتووەتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.
لەگەڵ
دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ماوەی هەفتەیەکە چەندین درۆن و
مووشەک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کەوتوونەتە خوارەوە و تا ئیستا هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.