PM:10:49:19/06/2025
688 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی ئاماری دادگا مەدەنییەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، زیاتر لە ٣١ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری دۆسیەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە ماوەی مانگی ئایاردا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بڵاوکردەوە.
لە ئامارەکاندا هاتووە، تەنها لە مانگی ئایاری رابردوو، لە سەرجەم
پارێزگاکانی عێراق ٣١ هەزار و ٢٧٤ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمار کراون.
بە پێی ئەو ئامارە، لە دادگاکانی بەغدا زیاترین گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆ
کراوە و حاڵەتی جیابوونەوەش بە گشتی نزیکەی شەش هەزارە لە مانگی رابردوودا.