AM:11:16:18/06/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە سەرەڕای ئەوەی ریاڵ مەدرید باشترین
تیپی جیهانە بەڵام بە شێوازی خۆیان رووبەڕوویان دەبنەوە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە مۆندیالی یانەکان،
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی هیلالی سعودیە رایگەیاند، بەرامبەر یانەیەک
یاریدەکەن دەکرێت پێیان بڵێن باشترین تیپی جیهان، بەڵام ئەوان بە شێوازی تایبەتی
خۆیان رووبەڕوویان دەبنەوە.
وتیشی: ئێمە بە متمانەیەکی زۆرەوە دەچینە ناو ئەم ڕکابەرییەوە،
دەمانەوێت ئاستێکی نایابمان هەبێت لە مۆندیالی یانەکاندا، یانەکە زۆر کاری کردووە
بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، هەرچەند کاتێکی زۆرمان نەبوو چونکە تەنها چەند ڕۆژێک لەبەردەستدا
بوو بۆ گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە ئەم مۆندیالە تێپەڕێنین.
باسی لەوەشکرد، هیوادارە راهێنەری زیاتر لە ئەوروپاوە
رووبکەنە خولی سعودیە، پێشتر خیسۆسی لێبووە و پاشان پیۆلی، هۆکاری قبوڵکردنی
گرێبەستی هیلالیشی بۆ ئەوە گەراندەوە پێویستی بە گۆڕانکاری هەبووە و ویستویەتی
ئەزموونی نوێ تاقیبکاتەوە و زمانی نوێ فێرببێت.
سەبارەت بە خۆی و ئەلۆنسۆش وتی: هەردووکمان یەکەم ئەزموونی
خۆمان لەگەڵ تیپە نوێیەکانمان تاقیدەکینەوە، ئەلۆنسۆ باش دەناسم و بایر لیڤەرکوزنم
باش دەناسی و ڕێزێکی زۆرم بۆ ئەو راهێنەرە هەیە، چونکە ڕاهێنەرێکی زۆر باشە و زۆر
بە خێرایی بیرۆکەکانی تۆپی پێ دەگوازێتەوە بۆ تیپەکانی.