بەرشەلۆنە پلانی دوای لیڤا دادەڕێژێت

PM:10:57:20/06/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پلانی دوای لیڤا دادەڕێژێت و گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزیان بە ئەمانج گرتووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ، هانسی فلیک، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوزی بۆ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە هەڵکردووە بۆ دەستبەرداربوون لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، بەرشەلۆنە بەکردەیی بیری لە داهاتووی هێڵی هێرشبردنی لەدوای رۆیشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی یاریزانە پۆڵەندییەکە تاوەکو ساڵی 2026 بەردەوامە، بەڵام یانەکە لە گرنگیی ئامادەکاریکردن بۆ جێگرەوەکەی بەشێوەیەکی پێشوەختە تێدەگات و کاری لەسەر دەکات.

دوپاتیکردووەتەوە، بە رەزامەندیی فلیک بلاوگرانا پلان دادەنێن بۆ ئەوەی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینیی یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید لە داهاتوویەکی نزیکدا درێسی یانەکەیان بپۆشێت.

روونیشیکردووەتەوە، فلێک بەباشی لە تواناکانی ئەلڤارێزی تەمەن 25 ساڵ تێدەگات و فرەتوانایی و جوڵە و توانای گونجانی لەگەڵ هاوکارەکانیدا بە فاکتەری گونجاو دەزانێت بۆ ئەو شێوازی یارییەی دەیەوێت لە بەرشەلۆنە پەیڕەوی بکات.

ئەلڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشداری لە 56 یارییدا کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، توانی 29 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات، گرێبەستیشی لەگەڵیاندا لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت.